فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق په‌یامێكی پیرۆزبایی راگه‌یاند
K24- به‌غدا:
به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 73 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌یامێكی پیرۆزبایی راگه‌یاند.
ده‌قی په‌یامی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق:
بۆ به‌رده‌وامیدان به رێبازێكی پڕ ده‌ستكه‌وت، هه‌روه‌ها له‌پێناو ئاماده‌یی هه‌میشه‌یی بۆ قوربانیدان، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌حه‌دیاته‌كان و له ئهستۆگرتنێكی هۆشیارانه‌ی به‌رپرسیارێتی، پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بۆ یادی 73 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت و په‌یمان و وه‌فاداری بۆ ئه‌و به‌هایانه نوێ ده‌كاته‌وه، كه پارتی له‌سه‌ر ده‌ستی باوكی دامه‌زرێنه‌ر و هه‌ڤاڵانی له‌پێناوی دامه‌زراوه.
پارته دێرینهكهمان له ساتی دامه‌زراندنییه‌وه كه‌ژاوه‌ی هیوا و خه‌ون و خواسته‌كانی گه‌لی كوردستانی به‌ره‌و ئازادی و چه‌سپاندنی به‌هاكانی كه‌رامه‌ت هه‌ڵگرتووه، ئه‌و حزبه له رێبازه پیرۆزه‌كه‌یدا كاروانێك شه‌هیدی داوه، كه له میانه‌ی هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلول و گوڵان و راپه‌ڕینه‌كه‌ی ساڵی 1991 خوێنی پاكی خۆیان له پێناو سبهڕۆژێكی باشتر بۆ رۆڵه‌كانی كوردستان به‌خشیوه، دواجار له هه‌موو ئه‌مانه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان و پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێم له ساڵی 1992 به‌رهه‌مهات. پارتی دیموكراتی كوردستان له ساتی دامه‌زراندنییه‌وه به‌شداری له سه‌رجه‌م رووداوه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردستاندا كردووه و تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وام به‌رگری له مافه‌كانی گه‌لی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و، تا دوا ته‌مه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و رێبازه به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها رۆژ دوای رۆژ، به‌رپرسیارێتی پارتی زیاتر ده‌بێت و ئه‌ركه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردستان قورس‌تر ده‌بێت، به تایبه‌ت دوای متمانه‌دانی گه‌ل به حزبه دێرینهكهمان، چ له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، یانیش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها وێڕای سه‌ختی قۆناخه‌كه، پارتی به باشی هه‌ست به به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی ده‌كات و به چاونه‌ترسی له رێبازه‌كه‌ی بۆ ره‌خنه له‌خۆگرتن له ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆی ناوه‌ستێت، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته هه‌ڵه‌وه و هه‌رچی له توانایدا بێت پێشكه‌ش به گه‌له‌كه‌ی بكات، ئه‌و گه‌له‌ی كه شایه‌نی زۆرترین گرنگیپێدان و خزمه‌تكردنه.
تێپه‌ڕبوونی 73 ساڵ به سه‌ر دامه‌زراندنی ئه‌و پارته‌ی كه له پێناو كوردستان و عێراق و هه‌روه‌ها له پێناو ئازادی و دیموكراتی تێكۆشاوه و ره‌نجی زۆری داوه، جێگای فه‌خر و شانازی سه‌رجه‌م كادیرانی حزب و لایه‌نگر و جه‌ماوه‌ره‌كه‌یه‌تی، به‌و بۆنه پرشنگداره‌وه، پیرۆزبایی له سه‌ركردایه‌تی پارتی و بنه‌ماكانی و گه‌لی كوردستان و ته‌واوی ئازادیخوازانی جیهان ده‌كه‌ین.
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، 15/8/2019.
H.B