ئێزدییه‌كان یادی كۆمه‌ڵكوژی كۆجۆیان كرده‌وه
K24 – شنگال:
پێنج ساڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژی گوندی كۆجۆ له شنگال له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه تێپه‌ڕی و ئێزدییه‌كان به داگیرساندنی مۆم له ناو ئه‌و قه‌وانانه‌ی كه ئێزدییه‌كانی پێ كوژراوه، یادی ئهورۆژهیان كرده‌وه و هیوای رزگاربوون بۆ ته‌واوی ئه‌و ئێزدیانه ده‌خوازن كه تاوه‌كو ئێستا له‌ژێر ده‌ستی داعشن و بێسه‌رشوێنن.
ساڵی 2014، چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر گوندی كۆجۆ له شنگال و زیاتر له هه‌زار و 200 كه‌س له‌و گونده كوژران و ده‌ستگیركران.