قائیمقامی فه‌للووجه داوای لێبوردن له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
قائیمقامیه‌تی قه‌زای فه‌للووجه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای لێبوردن له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێك له قه‌زاكه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گه‌نجێكی كورد.
عیسا ئه‌لسایر، قائیمقامی فه‌للووجه له په‌یامه‌كه‌یدا روونی كردووه‌ته‌وه، دوو شه‌و به‌ر له ئێستا چه‌ند كه‌سێكی سه‌رخۆش، دره‌نگانی شه‌و هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و گه‌نجه، كه ئه‌وه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوكه‌وتی خه‌ڵكی فه‌للووجه یه‌كناگرێته‌وه.
عیسا سایر، وێڕای ئه‌وه‌ی له په‌یامه‌كه‌یدا داوای لێبوردن له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه له‌كاتی لێقه‌ومانی خه‌ڵكی فه‌للووجه، هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تیش هه‌ولێر، باوه‌شی سۆز و خۆشه‌ویستی خۆیان بۆ خه‌ڵكی فه‌للووجه كردووه‌ته‌وه و هه‌رگیز ئه‌و هه‌سته مرۆییه له‌بیر ناكه‌ن.
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، ئه‌و گه‌نجه كورده‌ی نێشته‌جێی قه‌زاكه‌یه، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی قه‌زاكه پێشوازی لێكراوه و رێگه‌ی پێدراوه رێستورانتێك بكاته‌وه.
قائیمقامی فه‌للووجه، دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه بۆ سه‌ر هونه‌ر، سزا ده‌درێن و لێپێچینه‌وه‌ی پێویستیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هونه‌ر گه‌نجێكی كورده و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچێكی خه‌ڵكی فهللووجهدا كردووه، ئێستاش چووه‌ته قه‌زاكه و له‌وێش چێشخاتهیهكی بچووكی داناوه و به به جلی كوردییه‌وه ده‌چێته سه‌ر كاره‌كه‌ی.
دره‌نگانی شه‌وی 15ی ئابی 2019، چه‌ند گه‌نجێك هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر دوكانه‌كه‌ی هونه‌ر و لێیده‌ده‌ن و هه‌ڕه‌شه‌شی لێده‌كه‌ن، كه ده‌بێت رێستورانته‌كه‌ی دابخات.
هاوكات خه‌ڵكی شارۆچكه‌كه له‌و رووداوه نیگه‌ران بوون و سه‌ركۆنه‌ی هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و كوڕه كورده‌یان كردووه و هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتاری ئه‌و كه‌سانه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه و داوایان كردووه لێپرسینه‌وه‌یان لێبكرێت.
ئ. م