كێشه‌یه‌كی بلوتوز ملیۆنان ئامێری خستووه‌ته ژێر مه‌ترسی هاك
K24 - هه‌ولێر:
توێژه‌رانی سه‌لامه‌تی زانیارییه‌كان، هۆشداری له كێشه‌یه‌كی "بلوتوز" ده‌ده‌ن، كه ملیۆنان ئامێری هۆشمه‌ندی خستووه‌ته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه، كه هاككه‌ران ده‌توانن له رێگه‌یه‌وه ده‌ستیان به زانیارییه‌كان بگات.
به گوێره‌ی توێژه‌ران، پێكبه‌ستنه‌وه‌ی بیستۆك و پرێنته‌ر و ئامێره‌كانی دیكه له رێگه‌ی بلوتوز به مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان، سه‌لامه‌ت نییه و هاككه‌ران ده‌توانن به ئاسانی ده‌ستیان به داتا‌و زانیاری ناو ئامێره‌كان بگات.
توێژه‌ران روونی ده‌كه‌نه‌وه، هاككه‌ران ده‌توانن داتان بدزن، یان گوێ له ناوه‌ڕۆكی ڤیدیۆكان بگرن و ته‌نانه‌ت ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بگۆڕن، بۆ ئه‌و ئامێرانه‌ی كه پێشتر له رێگه‌ی بلوتوزه‌وه به ئامێری دیكه به‌ستراونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی وێبسایتی ماشابڵی تایبه‌ت به هه‌واڵی ته‌كنه‌لۆجی، ئه‌و گرفته‌ی له بلوتوز هه‌یه، كۆدی سه‌ره‌كی ئامێره‌كه بۆ په‌یوه‌ندیكردن به هاككه‌ر ده‌دات و ده‌توانێت كۆنتڕۆڵی ئاڵوگۆری داتاكان بكات له نێوان مۆبایلی هۆشمه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و ئامێره‌ی پێكبه‌ستراونه‌ته‌وه، به‌و جۆره‌ش هاككه‌ران ده‌توانن هه‌رچی زانیاریی ناو مۆبایله‌كه هه‌یه، به‌ر ده‌ستیان بكه‌وێت.
پسپۆران له زانكۆكانی سه‌نگافوره بۆ ته‌كنه‌لۆجیا و نه‌خشه‌سازی و ئۆكسفۆرد و دامه‌زراوه‌ی سیسبا، كه دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌ڵمانییه و گرنگی به ئه‌منیه‌تی زانیارییه‌كان ده‌دات، كاریان له‌سه‌ری كردووه.
هه‌ر له رێگه‌ی ئه‌و گرفته كه پێیده‌گوترێت "كلیلی كۆدكردنی بلوتوز یاخود KNOB"، ده‌توانرێت بلوتوزی ئاسایی له ڤێرژنه‌كانی 1.0 تا 5.1 كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، به‌مه‌ش هاككه‌ران هه‌موو شتێكیان ده‌كه‌وێته به‌ر ده‌ست.
ئ. م