كه‌سێك به‌هۆی بێزاركردنی هاووڵاتییه‌ك له فه‌یسبووك پێنج ساڵ زیندانی كرا
K24 - هه‌ولێر:
دادگای كه‌تن له پارێزگای موسه‌ننا له باشووری عێراق، سزای 5 ساڵ و یه‌ك مانگ زیندانی بۆ كه‌سێك ده‌ركرد، كه له فه‌یسبووك هاووڵاتییه‌كی بێزاركردووه و وێنه‌ی خێزانی لێ بڵاوكردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ر له عێراق، ئه‌و كه‌سه‌ی سزا دراوه، وێنه‌ی خێزانی هاووڵاتییه‌كی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكردووه‌ته‌وه و به‌مه‌ش بێزاری كردووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌و كه‌سه فه‌یسبووكی هاووڵاتییه‌كه‌ی هاككردووه و له‌وێوه وێنه خێزانییه‌كانی ده‌ستكه‌وتووه، دواتریش هه‌ڕه‌شه‌ی له ماڵه‌كه كردووه به‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌دا هه‌ژماری فه‌یسبووكه‌كه‌یان بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و وێنه‌كانیش له‌سه‌ر تۆڕه‌كه لاده‌بات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، دواتر كه‌سه‌كه ناسراوه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن هاووڵاتییه‌كه سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركراوه و به‌ڵگه‌كانیش له دژی خراوه‌ته‌ڕوو، دوای بڕیاری دادگای كه‌تن، دادگای پێداچوونه‌وه به بڕیاره‌كه‌دا چووه‌ته‌وه و بڕیاری كۆتایی لیێداوه.
ئ. م