جارێكی دیكە ھەوڵی پێكھێنانی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەڵەبجە دەدرێت

نوێنەری لایەنەكان كۆدەبنەوە

بڕیارە سبەی جارێكی دیكە نوێنەری لایەنە سیاسییەكان لە پارێزگای بۆ پێكھێنانی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەڵەبجە كۆببنەوە.

سەلام کەریم، کاندید بۆ ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەڵەبجە لە پشکی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند: "سبەی سەرجەم لایەنەکان ئاگادارکراونەتەوە بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا بکەن  بۆ ئەوەی بەزووترین کات ئەنجوومەنی پارێزگاکە پێک بهێنرێت".

ئەمە لەكاتێكدایە تائێستا زیاتر لە 50 كۆبوونەوەی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی ئەنجوومەنی پارێزگای  هەڵەبجە ئەنجامدراوە و لایەنەكان نەیاتوانیووە بگەنە رێككەوتن، سەرجەم لایەنەکانیش ئەندامانی خۆیان بۆ ئەنجوومەن دیاریکردوە.

ھ.م