بەھۆی بۆردوومانی توركیا زیانی گیانی و ماڵی بەر گوندێكی بناری قەندیل كەوت
K24 - رانیە
کەمێک پێش ئێستا فڕۆکەکانی جەنگییەكانی تورکیا گوندی بۆڵێی سەر بەناحیەی سەنگەسەریان لەبناری قەندیل بۆردوومان کرد و خانووی ژمارەیەك گوندنشین كەوتە بەر بۆردوومانەكە و چەند ھاووڵاتییەك برینداربوون.
یوسف ناودەشتی، ھاووڵاتییەكی دانیشتووی گوندی بۆڵێیە و بە کوردستان24ی راگەیاند: "بەھۆی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا خانووی ژمارەیەك ھاووڵاتی و رەزو باخەكانیان كەوتنەبەر بۆردوومانەكە، خانووی ئێمە و رەزوباخەكانمان ھاوشێوەی گوندنشینانی دیكە لەگەڵ زەوی تەخت كراوە".
بەگوێرەی زانیاری چەند شایەتحاڵێك"بۆردوومانەکە بووەتە هۆی بریندار بوونی سێ هاووڵاتی، یەکێک لەوانە هاووڵاتیەکی بە تەمەنی گوندی بۆڵێیە بەناوی عەبدوڵڵا ئەحمەد ئۆمەر".
ھ.م