رانیه.. ماتۆرسكیلێك له شاخ ههڵدێرا و ماتۆڕسوارهكه گیانی لهدهستدا
K24- رانیه:
هەڵدێرانی ماتۆڕسکیلێك لەجۆری سێ تایه لە دەربەندی ڕانیە، بووە هۆی گیان لەدەستدانی شۆفێرەکەی.
خۆشناو حەسەن، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی ڕاپەڕین ههواڵهكهی بۆ بە کوردستان ۲٤ پشتڕاست كردهوه و رایگهیاند، بەهۆی خۆکێشانی بە یەکێك لەو بەربەستانەی لەقەراخ ڕێگای دەربەندی رانیه دانراون، ماتۆڕسوارهكه کۆنتڕۆڵی لێخوڕینی لەدەستداوە و لە بەرزایی هەڵدێراوە و گیانی لەدەستداوە.
بە وتەی شایەتحاڵەکان ڕووداوەکە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتێك روویداوه، كه ڕێگاکە چۆڵ بووە، بۆیە زیاتر لە ۲۰ خولەك بەسەر ڕووداوەکە تێپەڕبووە بهبێ ئەوەی کەس پێی بزانێ.
بە وتەی وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆ، تەرمی ماتۆڕسوارهكه ڕەوانەی نەخۆشخانەی ڕانیە و دواتر بۆ گرتنەبەری ڕێکكارە یاساییەکان رهوانهی پزیشکی داد کراوه.
H.B