فیفا رازیبووە یارییەکانی عێراق لە پاڵاوتنی مۆندیالی 2022 لە بەسرە بكرێت
فیفا وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی دایه‌وه و رازیبووه یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌سه‌ر یاریگه‌ی به‌سره به‌ڕێوه بچێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 20 ئۆگه‌ستی 2019، فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی رایگه‌یاند كه ره‌زامه‌ندی فیفایان به‌ده‌ستهێناوه تاوه‌كو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یارییه‌كانی بۆ پاڵاوتنی مۆندیالی 2022 له‌سه‌ر یاریگه‌ی به‌سرا به‌ڕێوه بچێت.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر و جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیای چین، كه‌وتۆته كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م و شانبه‌شانی هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی (كه‌مبودیا، هۆنك كۆنگ، ئێران و به‌حرێن).
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یه‌كه‌مین یاری خۆی له‌سه‌ر یاریگه‌ی به‌سرا له 10/10/2019 به‌رامبه‌ر هۆنك كۆنگ ده‌كات، له دووه‌مین یاریش له 14/11ـی ئه‌مساڵ له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی ئێران ده‌بێته‌وه.