رێژه‌ی تووشبوون به ئایدز له عێراق به‌رزده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به نه‌خۆشی ئایدز له عێراق زیاد بووه و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی پارێزگای زیقار ده‌ڵێت: "له ساڵی 2019 دا حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ئایدز دوو به‌رامبه‌ر زیادیكردووه".
دكتۆر حه‌یده‌ر حه‌نتوش، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ته‌ندروستی گشتی له فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی زیقار له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتوویه‌تی: "ساڵی رابردوو له سنووری پارێزگاكه‌دا ته‌نها 4 حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی ئایدزمان هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌مساڵ گه‌یشتووه‌ته 10 حاڵه‌ت".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ته‌ندروستی پارێزگاكه كار بۆ گرتنه‌به‌ری ریوشوێنی زیاتری خۆپارێزیی دژی نه‌خۆشییه‌كه ده‌كات و رێنمایی و ئامۆژگاریی هاووڵاتیان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی مه‌كینه‌ی سه‌رتاشین و هیچ كه‌ره‌سته‌یه‌كی دیكه كه له رێگه‌یه‌وه خوێن بگوازێته‌وه به هاوبه‌شیی به‌كارنه‌هێنن".
یه‌كێكی دیكه له هۆكاره‌كانی زیادبوونی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كه‌ی بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌ی هاووڵاتیان و گه‌ڕانه‌وه‌یان له وڵاتانی دیكه و ئه‌نجامنه‌دانی پشكنینی پزیشكی و هه‌ڵسوكه‌وت و موماره‌ساتی نه‌گونجاو و ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری وه‌ك تاتۆ و كه‌ڵه‌شاخ (حیجامه) گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.