ره‌غد سه‌دام حوسێن نامه‌یه‌كی ده‌ستنووسی باوكی بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ره‌غد، كچه گه‌وره‌ی سه‌ددام حوسێن، دیكتاتۆر و سه‌رۆكی له سێداره‌دراوی عێراق، له تویته‌ره‌كه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار نامه‌یه‌كی ده‌ستنووسی باوكی بڵاوده‌كاته‌وه.
ناوه‌ڕۆكی نامه ده‌ستنووسه‌كه‌ی سه‌ددام حوسێن، له باره‌ی مافی وه‌زیری نه‌وتی ئێرانه، كه له ماوه‌ی شه‌ڕی نێوان عێراق و ئێران له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، وه‌كو د‌یل كه‌وتبووه ده‌ست عێراق.
نامه‌كه رێككه‌وتی 24ی 12ی 1982ی به‌سه‌ره‌وه‌یه و سه‌ددام حوسێن، به ده‌ستنووسی خۆی ئاراسته‌ی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی عێراقی كردووه.
سه‌ددام له نامه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "مامه‌ڵه‌یه‌كی باش له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وتی ئێرانی بكرێت، كه دیله له‌لامان، هه‌موو داواكارییه‌كانیشی جێبه‌جێ بكرێت به ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندی به خێزانه‌كه‌شی، نابێت لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وام بێت، ئه‌وه رابگرن، هه‌موو مانگێك یادداشتێكی له باره‌وه بۆم به‌رزبكه‌نه‌وه و ئاگاداریشم بكه‌نه‌وه.. سه‌ددام حوسێن".
رۆژی 8ى 8ى ئه‌مساڵ، 31 ساڵ به‌سه‌ر راگرتنی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق و ئێران‌دا تێپه‌ڕی، كه به‌هۆیه‌وه سه‌دان هه‌زار كه‌س كوژران.
ئ. م