پۆلیسی هه‌ولێر: بکوژانی منداڵێكی 10 ساڵان دەستگیر کران
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، دوێنی سێشه‌ممه، 20ی ئابی 2019، ته‌رمی منداڵێك به‌ناوی (ئه‌حمه‌د غه‌دیر جه‌مال) له جووتسایدی لاوان دۆزرایه‌وه و هه‌ر له هه‌مان رۆژدا، بكوژانی ده‌ستگیركران.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی هه‌ولێر، دوێنێ له بوونی تەرمێك لە جووت سایدی لاوان ئاگاداركراونه‌ته‌وه و دواتریش هێزه‌كانییان گه‌یشتووه‌ته شوێنه‌كه و ته‌رمی منداڵه‌كه‌یان هەڵگرتووهتەوە و ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادیان كردووه.
په‌یجی فه‌رمی پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه، موقه‌ده‌م فه‌رهاد عه‌زیز سه‌لیم، به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی بنه‌سڵاوه، رایگه‌یاندووه، منداڵه‌كه ته‌مه‌نی 10 ساڵانه و لەلایەن دوو هاوڕێی بەناوی (هـ.ا.ر.)، تەمەن 14 ساڵ، (ر.س.م)، تەمەن 16 ساڵ کوژراوە.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، کاتژمێر 6ی ئێوارەی رۆژی 20ی ئاب، هەردوو تۆمەتبار دەستگیر كران و دانیان بە تاوانەکەیان داناوه.
ئێستاش پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوه‌كه كردووه‌ته‌وه و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کراون، دادوه‌ریش بڕیاریدا بە بەندکردنی هەردوو تۆمەتبار بەپێی ماددە (406).
ئ. م