كریستیانۆ: هیچ گومانێكم نییه مێسی ئاستی منی به‌رز كردۆته‌وه
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە دیمانەیەکی لەگەڵ کەناڵیکی پۆرتوگاڵی ستایشی لیۆنێل مێسی دەکات و دەڵێت هیچ گومانێكم نییه له‌وه‌ی مێسی رۆڵی له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی من هه‌بووه، به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌ش ده‌ستكه‌وته‌كانی منیش وای له‌مێسی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ركابه‌ری من بكات زیاتر هه‌وڵبدات.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی یوڤێنتۆس ده‌ڵێت: رۆڵی مێسی و کاروانە وەرزشییەکەی مێسی بەرز دەنرخێنم، پێشتر مێسی گوتبووی پێیناخۆش بووە من لالیگام بەجێهێشتووە و لەو خولە رۆیشتووم، چونکە من و ئەو بەهۆی رکابەریی نێوانمان یەکتریمان به‌رز كردۆته‌وه.
كریستیانۆ گوتیشی: پەیوەندییەکی زۆر باش و پرۆفیشناڵانه وه‌ك دوو یاریزانی پیشه‌گه‌ر له نێوان من و مێسی دا هه‌یه، بەڵام تاکو ئێستا ئێمە بەیەکەوە ژەمی ئێوارەمان نەخواردووە، به‌ڵام بۆ نا لەوانەیە لە داهاتوو ئەمە رووبدات من هیچ کێشەیەکم نییە، من و مێسی وەکو دوو یاریزانی پیشەگەر رکابەریی یەکترین و 15 ساڵە لە هەمان ئاستداین.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوو هه‌ریه‌كه‌یان 5 جار بۆته باشترین یاریزانی جیهان، بۆ ئه‌مساڵیش له‌سه‌ر خه‌ڵاتی تۆپی زێرین هاوشانی ڤان دایك ركابه‌ری یه‌كتر ده‌كه‌ن.