وەزارەتی دارایی داواكارییهك ئاراستەی سەرجەم فەرمانگەکانی حکوومەت دهكات
K24- ههولێر:
وەزارەتی دارایی نوسراوی ئاراستەی سەرجەم فەرمانگەکانی حکوومەت کردوە، کە تیایدا داوای کردوە، سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، كه لە ناوچەکوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بە تەنسیب خراونەتە سەر فەرمانگەکانی حکوومەتی عێراق، بە فۆرمێك ناو و ناونیشانیان بۆ وەزارەت بنێردرێت.
ئهحمهد عهبدولڕهحمان، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24، هۆکاری ناردنی ئەو نوسراوە بۆ فهرمانگهكانی ههرێم بۆ ئەوە دەگەرێنێتەوە، كه حکوومەتی ههرێم لە هەوڵی رێکخستنەوەی میلاکاتی سەرجەم فەرمانبەرانە.
لهكاتێكیشدا ئەنجوومەنی وەزیران بریاری داوە ئەنجوومەنی راژە دابمەزرێنێت، بە مەبەستی رێککخستنی میلاکی فەرمانبەران، محەمەد سەعدەدین، بڕیاردهری لێژنهی دارایی له پهرلهمانی كوردستان دووپاتی دهكاتهوه، رێککخستنی میلاکی فەرمانبەران هێندەی رێکخستنی هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکان گرنگە.
یەکێک لە هێڵە گشتیەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەم رێکخستنەوەی میلاکی فەرمانبەرانە له رێگەی دامەزراندنی ئەنجوومەنی راژەوه، چونكه لە بهشى زۆرى فەرمانگەکانی حکوومەت، فەرمانبەران بە شێوەی نا هاوسەنگ دابەشکراون و لە هەر فەرمانگەیەك فەرمانبەر زیاد بێت دەبرێتە فەرمانگەیەکی دیکە کە پێوستی پێ بێت.
H.B