دهۆك.. له چوار ساڵی رابردوودا زیاتر له 20 هه‌زار كۆرپه له كه‌مپی ئاواره‌كان له‌دایكبوونه
K24 – دهۆك:
به گوێره‌ی دواین ئامار له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوو تاوه‌كو شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ 20 هه‌زار و 678 كۆرپه له‌ناو كه‌مپی ئاواره‌كانی دهۆك له دایكبوونه و زۆربه‌یان له ره‌وشێكی خراپدان.
ئاواره‌كانی ناو كه‌مپه‌كانیش داوای هاوكاری له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن.
هه‌ر به گوێره‌ی ئاماره‌كان، له كه‌مپی ئاواره‌كانی سنووری پارێزگای دهۆك به گشتیی 79 هه‌زار و 783 منداڵی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵی ده‌ژین.
به هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه، له حوزه‌یرانی 2014ه‌وه سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی ناوچه جیاجیاكانی ناوه‌ڕاستی عێراق ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون، كه زۆرینه‌یان خه‌ڵكی پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا، ئه‌نبار و سه‌لاحه‌دین بوون.