تره‌مپ خه‌ڵاتی رێزلێنان ده‌به‌خشێته منداڵێكی كورد
K24 – واشنتن:
منداڵێكی كورد له ویلایه‌تی په‌نسیلڤه‌ینیای ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته پێشه‌نگی قوتابیه سه‌ركه‌وتووه‌كان و به‌و بۆنه‌یه خه‌ڵاتی رێزلێنان له كۆشكی سپی و سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا وه‌رده‌گرێت.
فوئاد نه‌وزاد له ناو هه‌موو قوتابیه‌كانی هاوته‌مه‌نی خۆی له ویلایه‌تی په‌نسیلڤه‌ینیا، له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه خه‌ڵاتی رێزلێنانی كۆشكی سپی پێ ده‌به‌خشرێ و له‌گه‌ڵیشیدا دۆناڵد ترامپ به ناوی خۆی و خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا به نامه‌یه‌ك پیرۆزبایی له فوئاد ده‌كات.