ئه‌و 6 خاڵه به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی نێیمار ناگه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا
هه‌وراز كاوه
بارسێلۆنا به ئاسانی نێیمار ناگوازێته‌وه و خواسته‌كانی جێبه‌جێ ناكات، له كاتێكدا ئه‌و یاریزانه له لوتكه‌ی یاریكردنیدا ڕوویكرده یانه پاریسییه‌كه و ویستی له‌وێ ببێته جه‌مسه‌رێكی گرنگی تۆپی پێی جیهانی، به‌ڵام ئه‌و وه‌ك لاوێك تووشی گرفتی كه‌م وێنه‌بوو، دواتر بڕیاریدا بێته‌وه یانه كۆنه‌كه‌ی و زووتر خۆی له دۆزه‌خی ته‌نیایی و دووركه‌وتنه‌وه له ئه‌زموونی سۆپه‌ر ستاره‌كان ڕزگار بكات، بۆیه گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بارسێلۆنا و قورسی له بۆنده‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به‌م چه‌ند خاڵه‌وه هه‌یه و پێویسته ئه‌ویش ئه‌وه بزانێت، وه‌ك گه‌وره یاریزانێك پێشوازی لێناكه‌نه‌وه.
1ـ پێكانی زۆر و به‌رده‌وام له یانه‌ی پاریس سانجێرمان.
2ـ له تیپه كۆنه‌كه‌ی یاریزانێكی فه‌ردی به ئاست و ڕوشت به‌رزبوو، به تایبه‌تی له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگا كه‌مترین كێشه‌ی دروست ده‌كرد، به‌ڵام له پاریس پێچه‌وانه ده‌ركه‌وت.
3ـ دوای چوونی بۆ پاریس له یاریگادا ڕكابه‌ری هاوڕێكانی ده‌كرد، ئه‌وه‌بوو له‌گه‌ڵ كاڤانی گرفتیان له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی لێدانێكی سزا هه‌بوو، به‌وه‌ش ده‌ركه‌وت ئه‌و توانای رابه‌ریه‌تیكردنی نییه.
4ـ له دوو وه‌رزی پێشووی ناوبراو له هیچ بۆنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی یانه‌كه‌یدا گرنگی نه‌بووه، به تایبه‌ت خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا و به‌رامبه‌ر به مانچێسته‌ر یونایتد.
5ـ تۆمه‌ت باركردنی به كاری سێكسی له‌گه‌ڵ ئافره‌تان، هه‌روه‌ها دوا كاری ئه‌وه‌بوو ده‌ستدرێژی كرده سه‌ر هانده‌رێكی یانه‌كه‌ی له یاریگای شازاده‌كان.
6ـ دوای ئه‌مانه‌ش قورسترین و دژوارترین بڕیاری دژی هانده‌رانی جێرمان ئه‌وه‌بوو، كه ده‌یه‌وێت تیپه‌كه‌ی به‌جێبهێڵت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی بارسێلۆنای ناچار كردووه له‌گه‌ڵ كۆنه دۆسته‌كه‌ی گفتوگۆ بكاته‌وه، پێكانه‌كانی دێمبڵی و خراپی ئاستی تیپه‌كه‌یه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ورووپا و كه‌متر بوونی یاریزانی فه‌ردی و كه‌می گۆڵكردن له ڕێزی بارسا، هه‌روه‌ها ئیداری تیپه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌و پێویستییه‌ی هه‌یانه، كه‌چی ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌یان پێش چاو خستووه، كه نێیمار كوڕه‌كه‌ی (2013) نییه و ده‌بێت بزانێت ئه‌و به‌و هه‌موو شكسته‌وه قبوڵ ده‌كه‌ن و ناچاره مه‌رجه‌كانیان قبوڵ بكات.
سه‌رچاوه: SPORT