ئه‌مشه‌و زێدان به‌بێ 8 یاریزان یارییه‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌دات
له گه‌ڕی دووه‌می یارییه‌كانی لالیگا، له كاتژمێر 8:00ـی ئه‌مشه‌و به كاتی هه‌ولێر، ریال مه‌درید له به‌رده‌م هانده‌رانی رووبه‌ڕووی ڤه‌له‌د وه‌لید ده‌بێته‌وه هه‌ردوو یانه له گه‌ڕی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنابوو، بۆ ئه‌م یارییه‌ش زێدان 8 یاریزانی دوورخستۆته‌وه.
یانه‌ی ریال مه‌درید له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له تویته‌ر لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و بڵاو كرده‌وه، تێیدا ناوی هه‌ریه‌ك له لوكا مۆدریچ و ئیدین هازارد له لیسته‌كه‌دا نابینرێت.
زێدان بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌هۆكاری جیاواز بانگهێشتی هه‌ریه‌ك له (فێرلاندی مێندی، ئۆدریۆزولا، ئیبراهیم دیاز، ماركۆ ئاسێنسیۆ، رۆدریگۆ و ماریانۆی نه‌كردووه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ماركا، پێشبینی ده‌كرێت بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و، زێدان ده‌رفه‌ت به خامیس رۆدریگێز بدات یاری بكات، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه گاریس به‌یل ده‌یه‌وێت له‌به‌رده‌م هانده‌رانی تواناكانی خۆی بسه‌لمێنێته‌وه.
ڤه‌له‌د وه‌لید له یه‌كه‌مین یاری ئه‌م وه‌رزه له ریال بێتسی برده‌وه به‌ڵام له‌وته‌ی 2008 له ریال مه‌دریدی نه‌بردووته‌وه و له دوایین یاری وه‌رزی رابردووی نێوانیان ڤه‌له‌د وه‌لید به چوار گۆل به لۆس بلانكۆكس دۆرا.