ماركۆ ڤیراتی: بۆ ئێمه نێیمار وه‌كو مێسی و كریستیانۆ وایه
ماركۆ ڤیراتی ناوه‌راستكاری پاریس سانجێرمان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه نێیمار بۆ ئه‌وان وه‌كوو كریستیانۆ و مێسی وایه، ده‌شڵێت: زۆر له نێیمار نزیكم به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كم له باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌و یاریزانه نییه.
نێیمار دا سیلڤا بۆ یارییه‌كه‌ی پاریس سانجێرمان به‌رامبه‌ر تۆڵۆز بانگهێشتكراوه به‌ڵام راهێنه‌ری یانه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات تا چاره‌نووسی یه‌كلایی نه‌كاته‌وه یاری پێ ناكات.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ماركۆ ڤێراتی ده‌ڵێت: چۆن مێسی و رۆناڵدۆ بۆ بارسێلۆنا و یوڤێنتۆس گرنگن، نێیماریش به هه‌مان شێوه بۆ پاریس سانجێرمان زۆر گرنگه.
ڤیراتی ده‌شڵێت: من و نێیمار زۆر له یه‌كتر نزیكین، به‌ڵام ئاره‌زوو ناكه‌م له‌باره‌ی داهاتووی پرسیاری لێبكه‌م، بێگومان ده‌مانه‌وێت بمێنێته‌وه، زۆر به راستگۆیی پێتان ده‌ڵێم ته‌نانه‌ت منیش نازانم داهاتووی نێیمار چییه، ئه‌م كێشه‌یه له‌نێوان خۆی و یانه‌كه‌یه‌تی تاكو 2ـی مانگی داهاتوو هه‌موو شتێك یه‌كلایی ده‌بێته‌وه كه ده‌مێنێته‌وه یاخود نا.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه نێیماری ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان له مه‌شق و راهێنانه‌كان به‌رده‌وامه بۆ ئاماده‌بوون له یاریی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر تۆڵۆز له گه‌ڕی سێیه‌می لیگ وه‌ن، كه ئه‌م یاریزانه به‌رازیلیه له دوو یاریی رابردووی یانه‌كه‌ی ئاماده‌نه‌بوو، چاره‌نووسی نێیمار له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به نادیاری ماوه‌ته‌وه و تۆماس توخێلی راهێنه‌ری یانه پاریسیه‌كه‌ش ده‌ڵێت نێیمار یاریی ناكات تاكو كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ كارگێری پاریس سانجێرمان چاره‌سه‌ر نه‌كات.