هاوپه‌یمانی فه‌تح كار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا ده‌كات

ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی فه‌تح: ئه‌مه‌ریكا پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه‌ نه‌بووه‌

K24- هه‌ولێر:

هاوپەیمانی فەتح له‌ ئه‌نجوومه‌نی نویه‌رانی عێراق، کار بۆ هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتننامەی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمه‌ریکا دەكات.

محەمەد بەلداوی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە هاوپەیمانێتی فەتح كه‌ له‌لایه‌ن هادی عامری سه‌ركرده‌ی رێكخراوی به‌دری سه‌ر به‌ حه‌شدیی شه‌عبییه‌وه‌ سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، ئاشکرایکرد، لە وەرزی سێیەمی یاسادانان، کار بۆ هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتننامەی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا دەکەن.

ئەو پەرلەمانتارەی هاوپەیمانی فەتح گوتی: بەگوێرەی رێککەوتننامەکەی نێوان واشنتن و به‌غدا، پێویستە ئەمه‌ریکا لە پاراستنی ئاسمانی وڵات هاوکاری عێراق بکات، بەڵام پابه‌ند نه‌بووه‌، بۆیە پێویستە ئەو رێککەوتننامەیە هەڵبوەشێتەوە.

H.B