ته‌واوی ورده‌كارییه‌كان له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی جی 7

جی 7 چییه‌ و ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مساڵیان چییه‌؟
kurdistan24.net

K24 - بیاریتس:

ئەمساڵ 45ەمین کۆبوونەوەی سەرکردەکانی  حەوت وڵاتە زلھێزە پیشەسازییەکەی جیھان، لە شارۆچکەیەکی بچووکی فەرەنسا بەناوی بیاریتس بەرێوەدەچێت.

وڵاتانی ئه‌ندام له‌ گرووپی 7، زلهێزترینه‌كانی جیهانن، له‌ رووی ئابووری و هێز و كاریگه‌رییه‌وه‌، ئه‌وانیش، ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئیتاڵیا، ئه‌ڵمانیا، كه‌نه‌دا و ژاپۆنن.

ژمارەی پۆلیس و ھێزە ئەمنییەکان لەم شارۆچکەیەدا زیاترە لەنیوەی کۆی گشتی دانیشتووانەکەی. ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارۆچکەیە 26 ھەزار کەسە و 13 ھەزار و 200 پۆلیس و ھێزی تایبەت بڵاوەی پێکراوە تێچووەکەشی 36 ملیۆن یۆرۆیە، ئەمیش ھەمووی بۆ پاراستنی کۆبوونەوەی سەرکردەی حەوت وڵاتە زلھێزەکەی جیھانە.

بۆ ھەر دوو کەسی خەڵکی ئەم شارۆچکەیە پۆلیسێك دانراوە و گەورە و بچووکی خەڵکی ئەم شارۆچکەیە 26 ھەزاره‌.

45 جۆری جیاوازی کارتی ناسنامەی تایبەت بەکۆبوونەوەی سەرکردەی حەوت وڵاتە زلھێزەکەی جھانیان بۆکراوە.لەھەمان کاتیشدا گەشتیار و بازرگان و ئەوانەی سەردانی ئەم شارۆچکە دەکەن .

دانیشتووانی شارۆچکەکەش باس لەبارودۆخی شڵەژاوی شارۆچکەیان دەکەن.

یاكوێش لارێ، دانیشتووی بیاریتس له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌ڵێت: "من له‌ بیاریتس له‌دایكبووم و لێره‌ش ده‌ژیم، دڵخۆشم به‌ كۆبوونه‌وه‌ی جی 7، به‌ڵام ئاسته‌نگی بۆ دروستكردووین، له‌ هه‌مان كاتدا نیگه‌رانم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌شتیاره‌كان ئێره‌ چۆڵ ده‌كه‌ن، بیاریتس به‌ناوبانگه‌ و گرنگ و كاریگه‌ریی خۆیی هه‌یه‌ له‌ جیهاندا".

هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی بیاریست، به‌ناوی ناتالیا لێكسكور ده‌ڵێت: "بۆ ئێمه‌ و ئه‌وانه‌شی لێره‌ كارده‌كه‌ن و ده‌ژین یان بۆ گه‌شت هاتوون، دۆخه‌كه‌ سه‌خت بووه‌، چونكه‌ ناتوانین به‌ ئاسانی هاتووچۆ بكه‌ین و دیمه‌نه‌كانی ئه‌م شارۆچكه‌یه‌ ببینن، ئه‌مه‌ش بۆ كاری بازرگانی، به‌تایبه‌تیش له‌رووی ئابوورییه‌وه‌ زیانی خۆیی هه‌یه‌".

لەماوەی سێ رۆژی کۆبوونەوەکاندا شارۆچکە دابەشکراوە بەسەر سێ ناوچەدا، ناوچی سوور کە سەردەکان و شاندەکانیان تیادا دەمێننەوە و کۆبوونەوەکان ئەنجام دەدرێت، ناوچەی شین کە زیاتر رۆژنامەنووس و خەڵکانی گەشتیار تیادا دەمێننەوە و ناوچەی خۆڵه‌مێشی خەڵکی ئاسایی تیادا دەمێننەوە.

یەکێک لەھێزە ئەمنییەکانیش باسی گرنگی و بەھێزی ئاساییشی کۆبونەوەکە دەکات و دەڵێت.

ئێریك لامبێرت، به‌رپرسی پاراستنی پرێس سه‌نته‌ری كۆبوونه‌وه‌كان، بۆ كوردستان 24 ده‌ڵێت: "من له‌ به‌شی پۆلسی بیاریتس كار ده‌كه‌م، له‌ لۆند ده‌ژیم كه‌ 20 كیلۆمه‌تر لێره‌وه‌ دووره‌، هه‌میشه‌ كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ خه‌ڵكی بێزارده‌كات و كه‌مێك ژیانی ئاسایی ده‌گۆڕێت، به‌ڵام بۆ چوار یان پێنج رۆژ ده‌توانن شێوازی دیكه‌ بدۆزنه‌وه‌ بۆ ژیانیان، ژماره‌مان 13 هه‌زار و 200 پۆلیسه‌ لێره‌، چه‌ندین سه‌ركرده‌ی جیهانی دێنه‌ ئه‌م شارۆچكه‌یه‌، هه‌رچه‌نده‌ پوتن نایه‌ت به‌ڵام ئه‌وانی تر هه‌موو دێن".

بڕیارە کۆبوونەوەی سەکردەکانی ئەو حەوت وڵاتەی رێژەی 60%ی ئابووری جیھانیان کۆنتڕۆڵکردووە و لەژێردەستیاندایە  سێ رۆژ بخایەنێت و گفتوگۆ بکرێت لەسەر پرسی یەکسانی جێندەر،کەشوھەوا، رووبەروبونەوەی تیرۆر،دیموکراسی و پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەفریقا تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە دەبن و 1700 رۆژنامەنووسیش ناوی خۆیان تۆمارکردووە بۆئەوەی رووماڵی کۆبوونەوەکان بکەن.

ئ. م