ته‌رمێكی نه‌ناسراو له رووباری بلێ دۆزرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
عه‌مید عیماد رێكانی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانى سۆران رایگه‌یاند، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، 24ی ئاب، ته‌رمی كه‌سێكی نه‌ناسراو، له رووباری بلێ (زێی گه‌وره) دۆزرایه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سۆران به كوردستان 24ی راگه‌یاند، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی به‌رگری شارستانی بلێ له بوونی ته‌رمێك له ناو رووبار، تیمێك به سه‌رپه‌رشتی ملازمی یه‌ك (به‌هزاد عه‌بدوڵڵا حه‌مۆ)، سه‌ردانی شوێنه‌كه‌یان كردووه و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بنكه‌ی پۆلیسی بارزان، ته‌رمه‌كه‌یان ده‌رهێناوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه دوای ده‌رهێنانی له‌ناو ئاوی رووبار، ته‌رمه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی ئامێدی كراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆریشه له‌ناو ئاو ماوه‌ته بۆیه نه‌ناسراوه‌ته‌وه.
عه‌مید عیماد رێكانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌هۆی مانه‌وه‌ی ئه‌و ته‌رمه له‌ناو ئاو، نه‌یانتوانیوه ته‌نانه‌ت ره‌گه‌زه‌كه‌شی دیاری بكه‌ن، كه ژنه یان پیاوه.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، كه پێشتر له سنووره‌كه 3 حاڵه‌تی خنكان هه‌بووه كه ته‌رمه‌كان نه‌دۆزراونه‌ته‌وه، دووانیان پیاو بوونه و یه‌كێكیان كچ بووه، به‌ڵام ئه‌و ته‌رمه‌ی ئه‌مڕۆ دۆزراوه‌ته‌وه، به جۆرێك شێواوه ره‌گه‌زه‌كه‌ی دیاری ناكرێت، بۆیه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه.
ئاشكراشیكرد، ته‌رمه‌كه ته‌نها ئێسك و پروسك بووه و له هه‌ندێك به‌شی كه‌می جه‌سته و رانی، گۆشتی پێوه‌ماوه.
ئ. م