زاخۆ.. ئاواره‌یه‌كی شنگال له رووباری خابوور خنكا
نۆیه‌م حاڵه‌تی خنكانه له رووباری خابوور تۆمار ده‌كرێت
K24 - زاخۆ:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 24ی ئابی 2019، گه‌نجێكی ئاواره‌ی شنگال، له له‌ناو رووباری خابووری قه‌زای زاخۆ خنكا.
په‌یامنێری كوردستان 24 له زاخۆ رایگه‌یاند، ئه‌و گه‌نجه له كاتی مه‌له‌وانی له گوندی "ههركوندێ" له‌ناو ئاوی رووباری خابوور خنكاوه و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه.
ئه‌ڤیندار عزه‌ت، به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌رگری شارستانی زاخۆ به كوردستان 24ی راگه‌یاند، گه‌نجه‌كه ناوی "مه‌شعه‌ل خه‌ڵات حه‌سه‌ن"ـه‌و ته‌مه‌نی 20 ساڵانه، له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی گوندێكی سه‌ر به ناحیه‌ی سنوونێیه له قه‌زای شنگال.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و گه‌نجه به مه‌به‌ستی مه‌له‌وانی چووه‌ته سه‌ر رووباره‌كه، له گوندی "ههركوندێ"ی ناحیه‌ی باتیفا و به‌هۆی ناشاره‌زایی له ئاوه‌كه خنكاوه.
ئاشكراشیكرد، دوای دۆزینه‌وه‌ی، ته‌رمی گه‌نجه خنكاوه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی زاخۆ كراوه.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی به‌رگری شارستانی زاخۆ، ئه‌مساڵ 9 حاڵه‌تی خنكان له رووباری خابوور تۆماركراوه، كه هێشتا ته‌رمی دوو له‌وانه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
ئ. م