به فه‌رمی نێیمار له پاریس سانجێرمان دوورخرایه‌وه
به فه‌رمی نێیمار دا سیلڤا بۆ یارییه‌كه‌ی پاریس سانجێرمان به‌رامبه‌ر تۆڵۆز دوورخرایه‌وه و ناوی له لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانه ده‌رهات و به‌شداریی یارییه‌كان ناكات تا چاره‌نووسی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌كه یه‌كلایی نه‌كاته‌وه.
نێیماری ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هاوشانی یاریزانه‌كان مه‌شق و ئاماده‌كاری بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی تۆڵۆز كرد، به‌ڵام تۆماس تۆخێلی راهێنه‌ری پاریس سانجێرمان ناوی له لیستی یاریزانه‌كان بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و دوورخسته‌وه، به‌مه‌ش سێیه‌مین یارییه له‌ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی خولی فره‌نسا به‌شداریی ناكات.
تۆماس توخێل راهێنه‌ری پاریس سانجێرمان پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و له پرێس كۆنفرانسێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كرد كه نێیمار له دۆخێكی باشدایه، گوتیشی: نێیمار به درێژایی هه‌فته له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان به‌باشی راهێنانه‌كانی كردووه و له‌رووی جه‌سته‌ییه‌وه به ته‌واوی ئاماده‌یه، به‌ڵام هه‌ڵوێستی نێوان یاریزانه‌كه و كارگێری یانه روون نییه بۆیه به‌شداریی به‌و یاریزانه ناكه‌م تا چاره‌نووسی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌كه یه‌كلایی نه‌كاته‌وه.
نێیمار له هاوینی 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به 222 ملیۆن یۆرۆ هه‌ڵوه‌شانده‌وه روویكرده پاریس سانجێرمان، نیمۆ پێشتر له كۆی 186 یاری 105 گۆڵ و 76 ئاسیستی بۆ بارسێلۆنا كرد بوو، له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریسییه‌كه‌ش له كۆی 58 یاری 51 گۆڵ و 29 ئاسیستی تۆمار كرد بوو.