دەستەی وەبەرھێنان پڕۆژە وەستاوەكان رادەستی وەبەرھێنەران دەكات

"وەبەرھێنەران دەتوانن كار لە پڕۆژە تەواونەكراوەكانی نیشتەجێبوون بكەنەوە"

K24 - هه‌ولێر:

بەڕێوەبەری گشتی كارگێڕی و یاسایی لە دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی كوردستان بەكوردستان24ـی راگەیاند: "چەند پرۆژەیەكی نیشتەجێبوونی تەواونەكراویان لەو وەبەرھێنەرانە وەرگرتووەوە كە نەیانتوانیوە لەكاتی خۆیاندا پڕۆژەكانیان تەواو بكەن، بۆیە لەئێستاوە ھەر وەبەرھێنەرێك نیازی ھەیە كار لەو پرۆژه‌ تەواونەكراوانەدا بكاتەوە، دەستەی وەبەرھێنان ئامادەیە پرۆژەكانیان رادەست بكاته‌وه‌".