دەستەی ژینگە جهخت لهسهر جێبهجێكردنی رێنماییەكانی قەدەخەی راوكردنی ئاژەڵی كێوی دەكاتەوە
K24- ههولێر:
دەستەی پاراستنی ژینگەی كوردستان جارێكی دیكه رێنماییەكانی تایبەت بە راوكردن و وەرزەكانی راوكردنی ئاژەڵە كێوی و باڵندە كێوییەكان دووپات دەكاتەوە.
لەو رێنماییە باس لە وە دەكرێت، ھەر تاكێك كە راوی قاچاخ بكات و لەو كاتەی بۆی دیاری كراوە ئاژەڵ یان باڵندە راو بكات، بە بری 100 ھەزار تا 10 میلیۆن دینار سزا دەدرێ.
راوچیانیش بە پێی ئەو بریارانەی بۆیان دانراوە لە وەرزی خۆی راو دەكەن و داواكارن لە دەستەكە، بریاری تایبەت بە قەدەخەكردنی چەك و تاپڕ بۆ لە ناو بردنی ئاژەڵەكان دەربكەن.
H.B