بلاته‌ر نهێنییه‌ك ده‌دركێنێت
سێب بلاته‌ر سه‌رۆكی پێشووی فیفا په‌رده‌ی له‌سه‌ر بابه‌تێك هه‌ڵدایه‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه جارێكیان فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی ریال مه‌درید به‌هۆی كریستیانۆ رۆناڵدۆ خۆی لێ توڕه كردووه.
بلاته‌ر له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا چیرۆكێكی كورت ده‌گێرێته‌وه و ده‌ڵێت: جارێكیان له ئۆكسفۆرد به‌شدارییم له كۆنفرانسێكی لاوان كرد و به قوتابییه‌كانم گوت مێسی و كریستیانۆ هه‌ردووكیان زۆرباشن، به‌ڵام مێسی یاریزانێكه هه‌موو دایكێك خه‌ون به‌وه ده‌بینێت منداڵێكی وه‌ك مێسی هه‌بێت، به‌ڵام كریستیانۆ وه‌كو رۆبۆتێك وایه ته‌نیا بۆ گۆڵكردن دروست كراوه.
بلاته‌ر ده‌شڵێت: ئه‌م قسانه‌ی من پێرێز و كریستیانۆ نیگه‌ران كرد، به‌جۆرێك پێرێز زۆر توڕه بوو، ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ كردم و به توڕه‌ییه‌وه گوتی تۆ چۆن قسه‌یه‌كی له‌وجۆره ده‌كه‌یت.
بلاته‌ر گوتیشی: به پێرێزم گوت ئه‌م قسانه ته‌نیا په‌یوه‌ندی به بۆچوونی كه‌سی خۆم هه‌یه و ته‌نیا بۆخۆشی ئه‌و قسانه‌م كرد.
سه‌رۆكی پێشووی فیفا ده‌شڵێت: پێرێز به‌هۆی قسه‌كانی من ئه‌وه‌ندیتر توڕه‌بوو و یه‌كسه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی داخست.
بلاته‌ر ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه دوای ئه‌م گفتووگۆیه‌ی ئێمه زۆری نه‌برد، كریستیانۆ له 2013 خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری برده‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا بوو ده‌رگای ده‌نگدان بۆ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان داخرا بوو، به‌ڵام دووباره ده‌رگایان بۆ ده‌نگدان كرده‌وه و كریستیانۆ خه‌ڵاته‌كه‌ی برده‌وه.