تۆماس تۆخێل رووبه‌ڕووی كێشه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بێته‌وه
كیلیان مباپێ به‌هۆی پێكانه‌وه نزیكه‌ی مانگێك به‌هۆی پێكانه‌وه له پاریس سانجێرمان دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
رۆژنامه‌ی لۆ پاریس‌یان بڵاویكردۆته‌وه مباپێ له یارییه‌كه‌ی پاریس سانجێرمان به‌رامبه‌ر تۆڵۆز تووشی پێكانێك بووه له ماسولكه‌كانی رانی چه‌پی و به‌هۆیه‌وه پێویستی به نزیكه‌ی مانگێكه بۆ چاكبوونه‌وه.
به‌هۆی ئه‌م پێكانه‌وه مباپێ له دوو یاریی داهاتووی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا له پاڵاوتنه‌كانی گه‌یشتن به یۆرۆ به‌رامبه‌ر ئالبانیا و ئاندۆرا ناتوانێت یاریی بكات.
ئه‌م پێكانه‌ی مباپێ له كاتێكدایه نێیمار به‌هۆی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ كارگێری پاریس سانجێرمان دابڕاوه و ئێدێنسۆن كاڤانی ئۆرۆگوایش به هه‌مان شێوه پێكانی هه‌یه.
له‌مباره‌یه‌وه تۆماس تۆخێل راهێنه‌ری پاریس سانجێرمان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه چه‌ندانجار به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی ئاگادار كردۆته‌وه كه زۆر پێویستی به نێیمار، ده‌شڵێت: داوام لێكردوون به‌زووترین كات چاره‌نووسی نێیمار یه‌كلایی بكه‌نه‌وه و له یانه‌كه بیهێڵنه‌وه، چونكه به رۆیشتنی گرفتمان بۆ دروست ده‌بێت.