هه‌ده‌په: دانانی قه‌یووم كوده‌تای سپییه
K24 – دیاربه‌كر:
شاندێکی هەدەپە بە سەرۆکایەتی سەزای تەمەلی هاوسەرۆکی هەدەپە، لەگەڵ کەمال کڵیچدارئۆغڵو سەرۆکی جەهەپە کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکەش هاوسەرۆکی هەدەپە رایگەیاند، بۆچوونیان لەگەڵ جەهەپە هاوڕایە کە دانانی قەیوم بۆ شارەوانییەکانی هەدەپە کودەتایەکی سیاسییە.
دوای کۆبوونەوەکەش فایق ئۆزتراک، گوتەبێژی جەهەپە رایگەیاند، دانانی قەیوم بۆ شارەوانییەکان بێ رێزی کردنە بە ئیرادەی گەل.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دژی دانانی قه‌یووم له شوێنی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كان، پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له شاره‌كانی دیاربه‌كر و وان و مێردین درێژه به چالاكیی و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ده‌دات.
به‌ڕێو‌به‌رانی هه‌ده‌په و به‌شێكی هاووڵاتییان ده‌ڵێن: تا 1ی ئه‌یلوول چالاكییه‌كانیان له دژی ئه‌و هه‌وڵه‌ی حكوومه‌ت به دانانی قه‌یوم له شوێنی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كان درێژه پێده‌ده‌ن.