به‌په‌له.. كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان كۆتایی هات
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مرۆی نێوان بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار بۆ یانه كۆنه‌كه‌ی كۆتایی هات و نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتنی كۆتایی، به‌ڵام گفتووگۆیه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و میدیاكانیش به خێرایی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ئاشكرا كرد.
پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، بارسێلۆنا پێشنیاری گواستنه‌وه‌ی نێیماری به‌شێوه‌ی خواستن كردووه له‌گه‌ڵ پێدانی عوسمان دێمبلی و پاشان كڕینه‌وه‌ی به ناچاری له 2021 به به‌های 170 ملیۆن یۆرۆ، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت له 2020 بیكڕێته‌وه ده‌بێت 150 ملیۆن یۆرۆ بدات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه یانه پاریسییه‌كه ئه‌م ئۆفه‌ره‌ی بارسێلۆنا ڕه‌تكردۆته‌وه و داوای 100 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ دێمبلی و سیمیدۆی كردووه، بارسێلۆناش به‌م مه‌رجه رازی نه‌بووه و گفتووگۆیه‌كانی كۆتایی پێهێناوه.
محه‌مه‌د ویزاح په‌یامنێری تۆڕی هه‌واڵی بێن سپۆرتی قه‌ته‌ری له نزیك شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه پاریس سانجێرمان ئاماده‌یه نێیمار بفرۆشێت و هیچ لاری نییه، به‌ڵام ده‌یه‌وێت بارسێلۆنا ناچاری قبوڵكردنی مه‌رجه‌كانی بكات.
تۆڕی هه‌واڵی ESPN ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات بارسێلۆنا ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه به 170 ملیۆن یۆرۆ نێیمار بكڕێته‌وه، به‌ڵام پاریس ئاماده نییه به كه‌متر له 222 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری نیمۆ بێت.
پێگه‌ی گلۆبۆی به‌رازیلی هێمای بۆ ئه‌وه كردووه باوكی نێیمار كه به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كوڕه‌كه‌یه‌تی له كۆبوونه‌وه‌كه ئاماده نه‌بووه، به‌ڵام له هۆتێلێكی نزیك له شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه چاوه‌ڕوانی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌یسه‌یه.
پێگه‌ی مۆندۆ راسته‌وخۆ دوای كۆبوونه‌وه‌كه نووسیویه‌تی: ئێستا نێیمار و باوكی فشاره‌كانیان بۆسه‌ر پاریس سانجێرمان دروستكردووه و تا كۆتایی به گفتووگۆیه‌كان بێنن و به ئۆفه‌ره‌كانی بارسێلۆنا رازی بن.
په‌یامنێری ته‌له‌ڤزیۆنی GOL ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو كه ده‌رگای گفتووگۆیه‌كان دانه‌خراوه و به‌كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه و ره‌نگه سبه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتنی كۆتایی.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی مۆندۆی كه‌ته‌لۆنیا رایگه‌یاندووه كه له ئێستادا ته‌نیا بارسێلۆنا بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار له مه‌یدانه و یانه‌كانی یوڤێنتۆس و ریال مه‌درید به فه‌رمی له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه به‌رازیلییه كشاونه‌وه.
نێیمار له هاوینی 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به 222 ملیۆن یۆرۆ هه‌ڵوه‌شانده‌وه روویكرده پاریس سانجێرمان، نیمۆ پێشتر له كۆی 186 یاری 105 گۆڵ و 76 ئاسیستی بۆ بارسێلۆنا كرد بوو، له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریسییه‌كه‌ش له كۆی 58 یاری 51 گۆڵ و 29 ئاسیستی تۆمار كرد بوو.