ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به بارودۆخی عێراق كۆده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، تایبه‌ت به ره‌وشی عێراق كۆبووه‌وه و نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، لاوازی هه‌ماهه‌نگی هه‌ولێر و به‌غدا، ده‌بێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش.
جێنین هێنیس پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش رایگه‌یاند، پێویسته له‌سه‌ر عێراق به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خێزانه‌كانی داعش بكات كه له‌سووریان و ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه عێراق.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویسته چه‌كدارانی داعش، دادگاییه‌كی دادپه‌روه‌رانه بكرێن، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كێشه‌كانی عێراق به شه‌و و رۆژێك كۆتاییان نایه‌ت.
له چوارچێوه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا، جۆناسان كۆهین، باڵیۆزی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای له هه‌ولێر و به‌غدا كرد كێشه نه‌وتییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
باڵیۆزی ئه‌مریكا گووتیشی: "پاڵپشتی له هه‌وڵه‌كانی هه‌ردوولا ده‌كه‌ین، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان" و جه‌ختیشی كرده‌وه میلیاشیاكان رێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان ده‌كه‌ن.
گوتیشی: "له ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتان له كاروباری ناوخۆی عێراق نیگه‌رانین و میلیشیاكانیش رێگرن له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان".
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیشی كرده‌وه، ئه‌وان پشتگیری به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، 100 ملیۆن دۆلار وه‌كو هاوكاری بۆ عێراق ته‌رخان ده‌كه‌ن.
ئ. م