ئه‌ردۆغان: رێگه به دواخستنی رێككه‌وتنی "ناوچه‌ی ئارام" ناده‌ین
تورکیا
ناوچه‌ی ئارام
باكووری سووریا
ئه‌ردۆغان
ئه‌نقه‌ره
ئه‌مه‌ریكا
كورد
رۆژهه‌ڵاتی فورات
یه‌په‌گه
هه‌سه‌ده
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، رێككه‌وتنی توركیا و ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی ناوچه‌ی ئارام، جووڵه‌یه‌كی درووسته و رێگه به دواخستنی ئه‌و رێككه‌وتنه ناده‌ین.
كه‌ناڵی سی ئێن ئین تورك، له زاری سه‌رۆكی توركیا بڵاویكرده‌وه، ئه‌ردۆغان له كاتی گه‌ڕانه‌وه له رووسیاوه بۆ وڵاته‌كه‌ی، گوتی: توركیا رێگه بە دواخستنی رێككه‌وتنی ناوچه‌ی ئارام نادات و پێویسته چه‌كدارانی یه‌په‌گه له ناوچه‌كه و شاری منبج پاشه‌كشێ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌موو هێز و سه‌ربازه‌كانمان له‌سه‌ر سنوورن و ده‌توانن له هه‌ر كاتێك بێت، هه‌رچی بیانه‌وێت بیكه‌ن.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ئ.ر