پشدەر.. به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ كچ و باوكێك گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 - پشده‌ر:
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 29ی 8ی 2019، لە گوندی دەروەکۆتر کە دەکەوێتە سەر ڕێگەی ناحیەی سەنگەسەر ـ بناری قەندیل ماتۆڕسکیلێکی سێ تەگەری کۆنترۆڵی لەدەستدا و دوای وەرگەڕانی کچێک بەناوی (ک. هـ. ح) تەمەن 14 ساڵ، پیشەی خوێندکار، دانیشتووی گوندی (گرتك)ی سەر بەناحیەی سەنگەسەر گیانی لەدەستدا و 5 کەسی دیكه‌ش بریندار بوون.
كه‌مێك پێش ئێستاش یه‌كێكی دیكه له برینداره‌كان به‌ناوی (هـ. ح. ح) به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا كه باوكی كچه 14 ساڵانه‌كه‌یه، پاش توێكاریی، ته‌رمه‌كانیان راده‌ستی كه‌سوكاریان كرانه‌وه.
لەناو بریندارەکاندا ژنێك هه‌یه و یه‌كێك له برینداره‌كانیش برینه‌كه‌ی سه‌خته، پاش گەیشتنیان بۆ شوێنی ڕووداوه‌کە هێزەکانی بنکەی پۆلیسی ناحیەی سەنگەسەر بریندارەکانی گواستۆتەوە بۆ نەخۆشخانە و دوای چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی بەڕێکران بۆ نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە.
قوربانیەکان ئەندامی یەك خێزانن و له مەڕ دۆشین گەڕاونەتەوە، بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 24 لە یاسای هاتووچۆ شۆفێرەکە بانگهێشتراوە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
ئ. م