دایكێك له كاتی رزگاركردنی منداڵه‌كه‌ی خنكا
K24 - سۆران:
ژنێك به‌ناوی "هێلان محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان" ته‌مه‌ن 28 ساڵ، له كاتی رزگاركردنی منداڵه‌كه‌ی، له ئاوی رووباری نزیك گوندی واره‌كه‌ونی سه‌ر به رواندز، له‌سه‌ر رێگه‌ی هامڵتۆن، خنكا.
رائید كاروان میراوده‌لی، به‌رپرسی كاروباری هونه‌ری به‌رگری شارستانی سۆران به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئه‌و خێزانه بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتیاریی هاتوونه‌ته شوێنه‌كه و ئه‌و كاته‌ی منداڵه‌كه چووه‌ته ناو ئاو مه‌ترسی كه‌وتووه‌ته سه‌ر ژیانی، دایكه‌كه هه‌وڵی رزگاریكردنی داوه و منداڵه‌كه‌ی رزگاركردووه، به‌ڵام له ئه‌نجامدا خۆی خنكاوه.
كاروان میراوده‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و خێزانه دانیشتووی هه‌ولێرن و بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتیاریی هاتوونه‌ته شوێنه‌كه، روونیشی كرده‌وه، منداڵه رزگاربووه‌كه، ئیستا له ژێر چاودێری ته‌ندرووستی دایه.
ئاشكراشیكرد، ته‌رمی ژنه‌كه‌یان به ئامبولانس گه‌یاندووه‌ته پزیشكی دادی سۆران و دوای توێكاریی، ته‌رمی ژنه‌كه راده‌ستی كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه و هه‌ر به ئامبۆلانس ده‌یگه‌ڕێننه‌وه هه‌ولێر.
له ماوه‌ی وه‌رزی گه‌شتیاری ئه‌مساڵ، ئه‌مه 11ه‌مین حاڵه‌تی خنكانه له سنووره‌كه تۆمار كراوه و تا ئێستاش ته‌رمی دوو له خنكاوان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
ئ. م