واشنتن: چین ئێف35ی دزیوه
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا تۆمه‌تی نوێی ئاراسته‌ی چین كرد و راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا، جۆن بۆڵتن، رایگه‌یاند، چین ته‌كنۆلۆجیای فڕۆكه‌ی ئێف35ی ئه‌مه‌ریكای دزیوه و بۆ درووستكردنی نه‌وه‌ی پێنجه‌می فڕۆكه‌كانی خۆی به‌كاری هێناوه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئۆكرانیا، بۆڵتن گوتی: ئێمه نیگه‌رانین له‌وه‌ی ته‌كنۆلۆجیای سه‌ربازیمان بكه‌وێته ده‌ست چین. بۆ نموونه، ئه‌گه‌ر سه‌یری فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری چینی له نه‌وه‌ی پێنجه‌می بده‌ین، ده‌بینین تا راده‌یه‌كی زۆر له فڕۆكه‌ی ئێف35ی ئه‌مه‌ریكی ده‌چێت. رێك فڕۆكه‌ی ئێف35ی ئێمه‌یه، له راستیشدا ئه‌وان به ئاسانی دزیویانه.
بۆڵتن له قسه‌كانیدا روونی نه‌كرده‌وه، مه‌به‌ستی له كامه فڕۆكه‌ی سه‌ربازی چینه.
هاوكات بۆڵتن، رووسیاشی به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه سیخوڕی ته‌كنۆلۆجی به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكاوه ده‌كات و راشیگه‌یاند، رووسیا چه‌كی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌كنۆلۆجیای دزراوی ئه‌مه‌ریكا پێشده‌خات.