له شنگال گۆڕێكی دیكه‌ی به كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له سنووری قه‌زای شنگال گۆڕێكی دیكه‌ی به كۆمه‌ڵی ئێزدییه‌كان دۆزرایه‌وه، كه له لایه‌ن رێكخراوی داعشه‌وه گوله‌باران كراوون.
چالاك و میدیاكاری ئێزدی عیسا سه‌عدۆ رایگه‌یاند، گۆڕه‌كه له نزیك به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی شنگال دۆزراوه‌ته‌وه و رووفاتی ژماره‌یه‌ك ئێزدی تێدایه كه له لایه‌ن داعشه‌وه گوله‌باران كراوون.
گوتیشی: ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵه رووفاتی 6 تا 10 هاووڵاتی ئێزدی تێدایه.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، میدیاكاری ئێزدی سه‌عد حه‌مۆ رایگه‌یاند، چوار گۆڕی به كۆمه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه كه رووفاتی نزیكه‌ی 200 هاووڵاتیان تێدا بووه و به‌ر له داپۆشینیان له لایه‌ن داعشه‌وه سووتێنراوون.
گوتیشی: تا ئێستا 84 گۆڕی به كۆمه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه و هێشتا زۆرێكی دیكه له گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.
له 3ی ئاب/ ئۆگستی 2014، چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر قه‌زای شنگال و داگیریان كرد و هه‌زاران هاووڵاتی ئێزدییان بێسه‌روشوێن كرد و سه‌دان هه‌زاریش ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.
سه‌رچاوه: سپۆتنیك