بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ سێ کەس لە دهۆک گیانیان لەدەستدا

سێ کرێکاری ئێزدی گیانیان لەدەستدا

K24 – دهۆک:
پەیامنێری کوردستان24 لە دهۆک رایگەیاند، لە درەنگانی شەوی رابوردوو، لە کاتی گەڕانەوەی شەش گەنجی کوردی ئێزیدی لە سەر کار، لە سەر رێگای دهۆک – کومەڵگای شاریا، ئۆتۆمبێلەکەیان رووبەڕووی رووداوێکی هاتووچۆی دڵتەزین بووەوە، بەو ھۆیەوە سێ كەس گیانیان لە دەستدا.

پەیامنێری کوردستان24 ئاماژەی بەوەشدا، سێ گەنجەكەی دیکەش برینداربوون.

رێگای نێوان سەنتەری دهۆک و کۆمەڵگەی شاریای سەر ریگای سەرەکی دهۆک – مووسڵ، بە ریگایەکی مەترسیدار دادەنرێت و تا ئیستا چەندین رووداوی دڵتەزینی هاتووچۆ، لەکاتی پەڕینەوەی ئۆتومبێلەکان بۆ رێگا لاوەکییەکەی شاریا لەبەر جەنجاڵی و خێرایی ئەو ئۆتومبێلانەی لە مووسڵەوە دێن، کە زۆربەیان بارهەڵگرن، روویان داوە.

H.J