گه‌رمیان.. دوای دوو رۆژ دیارنه‌مانی ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك به خنكاوی دۆزرایه‌وه

K24 - گه‌رمیان:
هاووڵاتییه‌ك له گه‌رمیان، به‌ناوی "یاسین مه‌حموود"، لەدایکبووی 1975 دانیشتووی گوندی ئەڵمانی قەزای کەلار، دوای دوو رۆژ دیارنه‌مان و بێسه‌روشوێن بوونی، ته‌رمه‌كه‌ی به خنكاوی له رووباری سیروان دۆزرایه‌وه.
په‌یامنێری كوردستان 24 له زاری كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه رایگه‌یاند، ئه‌وان بۆ گه‌ڕان به‌دوای "یاسین مه‌حموود" زۆر شوێن گه‌ڕاون و چوونه‌ته سه‌ر رووباری سیروان، له‌وێش جلوبه‌رگ و مۆبایله‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه، به‌وه‌ش پێده‌چێت كه بۆ مه‌به‌ستی مه‌له‌وانی چووبێته ناو رووباره‌كه و له‌وێ خنكابێت.
پۆلیسی گه‌رمیانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و هاووڵاتییه له رۆژی پێنجشه‌ممه‌وه دیار نه‌ماوه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ته‌رمه‌كه‌ی له‌ناو رووباری سیروان دۆزراوه‌ته‌وه.
عه‌تا ته‌ها، برازای ئه‌و هاووڵاتییه، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، مامی پیشه‌ی به‌قاڵ بوو، هیچ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بووه، وه‌ك ده‌ریشكه‌وتووه بۆ مه‌به‌ستی مه‌له‌وانی چووه‌ته ناو رووبار و له‌وێ خنكاوه.
عه‌تا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به گوێره‌ی راپۆرتی پزیشكی دادیش، ته‌رمی مامی، هیچ شوێنه‌وارێكی پێوه‌دیار نییه و ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات، كه له كاتی مه‌له‌وانی خنكاوه.
ئ. م