ئێران وه‌ڵامی گاڵته‌پێكردنه‌وه‌ی تره‌مپ ده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د جه‌واد ئازه‌ری، وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران، داوا له رۆژنامه‌وانانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات ئه‌و مانگه ده‌ستكرده ببینن كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گاڵته‌ی پێكرد و گووتی: "هه‌وڵی هه‌ڵدانی بۆ ئاسمان له وێسگه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی تارانه‌وه شكستیهێناوه".
ئازه‌ری وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه و مانگه ده‌ستكرده‌كه له پشتیه‌وه‌یه‌تی و ده‌ڵێت: "مانگی ده‌ستكردی ناهید، ھێشتا راده‌ستی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئێران نه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵیبدات".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر به‌ڕێز تره‌مپ ده‌ڵێ ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی له ته‌قینه‌وه‌ی نییه، ده‌بێت باش بزانێت هێزه چه‌كداره‌كانمان فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی خسته‌خواره‌وه كاتێك ئاسمانی ئێرانی به‌زاند".
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكی له تویته‌ره‌وه گاڵته‌ی به ئێران كرد له‌باره‌ی رووداوی شكستهێنانی مووشه‌كێك كه مانگی ده‌ستكردی هه‌ڵگرتبوو و گووتی، بچن بزانن له شوێنی مووشه‌كه‌كه چی روویداوه.
تره‌مپ نوسیوویه‌تی: "هیوای چانسێكی باش بۆ ئێران ده‌خوازم له ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و هۆكارانه‌ی بوونه هۆی شكستی ئه‌ركه‌كه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی له‌و رووداوه كاره‌ساتباره‌دا نییه كه له كاتی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆتایی بۆ هه‌ڵدانی مووشه‌كی Safir SLV، روویداوه، هیوای چانسێكی باش بۆ ئیران ده‌خوازم بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هۆكارانه ده‌ستنیشان بكات كه له شوێنه‌كه‌دا روویداوه.