هه‌ڵه‌یه‌كی تره‌مپ هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا ده‌ترسێنی
K24 - هه‌ولێر:
هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا ترسی لێنیشتووه پرۆسه‌ی چاودێریی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرا بێت، پاش ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته وێنه‌یه‌كی له تویته‌ره‌وه بڵاوكرده‌وه و گووتی: "پرۆسه‌ی هه‌ڵدانی مانگێكی ده‌ستكردی ئێرانی شكستیهێناوه".
له وێنه ره‌ش و سپییه‌كه‌دا كه تره‌مپ له‌گه‌ڵ تویتێكی گاڵته‌جاڕێدا به ئێران له تویته‌ره‌وه بڵاویكرده‌وه، پێگه‌یه‌كی ئاسمانیی باكووری ئێران ده‌ركه‌وتووه و تاوه‌رێكی خزمه‌تگوزاری و بۆمبێكی پووچه‌ڵكراوه ده‌بینرێت.
تره‌مپ له‌گه‌ڵ وێنه‌داكه‌دا نوسیبووی: "با ئێرانییه‌كان بچن بزانن له شوێنی مووشه‌كه شكستخواردووه‌كه چی روویداوه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: ": "هیوای چانسێكی باش بۆ ئێران ده‌خوازم له ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و هۆكارانه‌ی بوونه هۆی شكستی ئه‌ركه‌كه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی له‌و رووداوه كاره‌ساتباره‌دا نییه كه له كاتی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆتایی بۆ هه‌ڵدانی مووشه‌كی Safir SLV، روویداوه، هیوای چانسێكی باش بۆ ئیران ده‌خوازم بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هۆكارانه ده‌ستنیشان بكات كه له شوێنه‌كه‌دا روویداوه.
ئێرانیش له‌سه‌ر ئه‌و وێنه و گاڵته‌پێكردنیان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه بێده‌نگ نه‌مایه‌وه و وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران له‌گه‌ل وینه‌یه‌كی خۆیدا مانگێكی ده‌ستكردی نیشانداوه و ده‌ڵێت: "هێشتا راده‌ستی وه‌زاره‌تی به‌رگریی نه‌كراوه تاكوو هه‌ڵبدرێته ئاسمان".
محه‌مه‌د جه‌واد ئازه‌ری، وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران، داوا له رۆژنامه‌وانانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات ئه‌و مانگه ده‌ستكرده ببینن كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گاڵته‌ی پێكرد و گووتی: "هه‌وڵی هه‌ڵدانی بۆ ئاسمان له وێسگه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی تارانه‌وه شكستیهێناوه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر به‌ڕێز تره‌مپ ده‌ڵێ ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی له ته‌قینه‌وه‌ی نییه، ده‌بێت باش بزانێت هێزه چه‌كداره‌كانمان فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی خسته‌خواره‌وه كاتێك ئاسمانی ئێرانی به‌زاند".