تیروپشكی وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان راكێشرا
تیروپشكی وه‌رزی نوێی خوله‌كانی نایابی تۆپی پێی كوردستان، پله‌یه‌ك، فووتساڵ و لاوانی كوردستان راكێشرا، تیروپشكه‌كه به‌بێ یانه‌كانی كه‌ركووك، ئارارات و گاره ئه‌نجام درا كه سه‌رجه‌میان به هۆكاری جیاواز له خوله‌كه كشاونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 31 ئابی 2019، له هۆتێل كوارتزی شاری هه‌ولێر فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له مه‌راسیمێكدا تیروپشكی وه‌رزی نوێی خوله‌كانی 2019 ـ 2020ـی راكێشا.
بڕیاره یه‌كه‌مین گه‌ڕی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان له له رۆژی 17/10/2019 به‌ڕێوه بچێت، یارییه‌كانی خولی لاوانی نایابی كوردستانیش له 18/10/2019 ده‌ستپێده‌كات، یه‌كه‌مین گه‌ڕی خولی پله‌یه‌كی كوردستانیش له 20/11/2019 به‌ڕێوه ده‌چێت، یارییه‌كانی خولی فوو‌تساڵی كچانیش له 6/12/2019 ئه‌نجام ده‌درێن.
له وه‌رزی نوێی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، بۆ یه‌كه‌مجار یانه‌ی سۆران به‌شداریی له خوله‌كه ده‌كات، سیروانی نوێیش بۆ ئه‌م وه‌رزه گه‌ڕاوه‌ته‌وه نێو ململانێیه‌كانی خوله‌كه، یانه‌ی ئاراراتیش به هۆكاری كێشه‌ی دارایی كشانه‌وه‌ی له خوله‌كه راگه‌یاندووه، هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی گازی باكوور و كه‌ركووكیش به‌هۆكاری سیاسی و دارایی ئه‌م وه‌رزه‌ش به‌شداریی له خوله‌كانی كوردستان ناكه‌ن.
گه‌ڕی یه‌كه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان
سیروانی نوێ × زێره‌ڤانی
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر × شێروانه
سۆران × نه‌ورۆز
هه‌ندرێن× برایه‌تی
ده‌ربه‌ندیخان × دهۆك
هه‌ولێر × پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
زاخۆ- چاوه‌ڕوانه
گه‌ڕی یه‌كه‌می خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان
چه‌مچه‌ماڵ × شه‌قڵاوه
هه‌ڵۆ× ئاڵتون كۆپری
ئاسۆ × ئاشتی
خاك × سۆلاف
هه‌ڵبجه‌ی شه‌هید × سه‌یدسادق
خانه‌قین × كۆیه
رزگاری ×ئاكرێ
گه‌ڕی یه‌كه‌می خولی نایابی فوو‌تساڵی كچان
دوكان × زانكۆی جیهان
چۆمان × هه‌ڵبجه‌ی شه‌هید
ئافره‌تانی هه‌ولێر × ئافرۆدێت
زێره‌ڤانی × سیروانی نوێ
گه‌ڕی یه‌كه‌می خولی نایابی لاوانی كوردستان
سیروانی نوێ × هه‌ندرێن
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی × هه‌ولێر
كۆیه × زێره‌ڤانی
شێروانه × سیروانی شاره‌زور
زاخۆ × ئاڵا
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر × نه‌ورۆز