ئێران: تره‌مپ نه‌رمی نیشانداوه
K24 - هه‌ولێر:
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، له به‌رامبه‌ر فرۆشتنی نه‌وتی ئێران به وڵاتانی دیكه، تره‌مپ نه‌رمی نیشانداوه.
عه‌باس عێراقچی، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، دووپاتی له‌وه كرده‌وه، له ماوه‌ی رابردوودا ئێران گفتوگۆی چڕی له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی تاران به ته‌واوی پابه‌ند بێت به رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی.
عێراقچی ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له نێوان حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران و ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئه‌نجامداوه.
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، یه‌كێك له گرنگترین مه‌رجه‌كانی تاران په‌یوه‌ندیداره به فرۆشتنی نه‌وت و له‌و باره‌یه‌وه پێداگری له‌سه‌ر دوو بژارده ده‌كاته‌وه، یان ئه‌وه‌تا وڵاتانی ئه‌وروپا راسته‌وخۆ نه‌وته‌كه‌ی بكڕن، یانیش ئه‌مه‌ریكا قایل بكه‌ن كه مۆڵه‌تی كۆمپانیا ئه‌وروپییه‌كان بدات، بازرگانی به نه‌وته‌كه بكه‌ن.
عێراقچی روونیشی كرده‌وه، ماكرۆن ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی له‌و باره‌یه‌وه خستووه‌ته به‌رده‌م دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و گوتی: "لایه‌نی ئه‌مه‌ریكا نه‌رمی نواندووه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی خۆمان بفرۆشین".
روونیشی كردووه‌ته‌وه، كه هێشتا گفتوگۆی زۆرماوه و كۆتاییان نه‌هاتووه و ده‌ڵێت: "دانوستانه‌كان سه‌خت و ئاڵۆزن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه شێوازێكی نوێ".
ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی سه‌پاندنی سزا هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران بگه‌یه‌نێته سفر، ئه‌وه‌ش بۆ گوشارخستنه سه‌ر تاران بۆ ئه‌وه‌ی به دانوستان رازی بێت و ئێستاش هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاته گه‌یشتووه‌ته نزمترین ئاستی خۆی.
سه‌رچاوه: RT
ئ. م