به ڤیدیۆ.. مانچێسته‌ر سیتی رۆژێكی ئاگرین و پڕگۆڵی تێپه‌ڕكرد
مانچێسته‌ر سیتی گۆڵبارانی یانه‌ی برایتۆنی كرد و به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی برده‌وه و به شێوه‌یه‌كی كاتی پێشه‌نگی پرێمه‌رلیگی به یانه‌ی لیڤه‌رپوول چۆل كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 31 ئۆگه‌ستی 2019، له گه‌ڕی چواره‌می پرێمه‌رلیگ، له یاریگه‌ی ئیتیحاد مان سیتی میوانداریی برایتۆنی كرد.
له خوله‌كی 2 كیڤن دی برۆین شریتی گۆڵه‌كانی مان سیتی بڕی، پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی گێمی یه‌كه‌م لێ بدات ئه‌گوێرۆ گۆڵی دووه‌می سیتیزنی كرد.
له خوله‌كی 55 گێمی دووه‌م، ئه‌گوێرۆ گه‌ڕایه‌وه و گۆڵی سێیه‌می تۆمار كرد، پاشان له خوله‌كی 79 بێرناردۆ سیلڤا گۆڵی چواره‌می مان سیتی تۆمار كرد و كۆتایی به فێستیڤاڵی گۆڵه‌كانی یانه‌كه‌ی هێنا.
ـ مانچێسته‌ر سیتی به 10 خاڵ به شێوه‌یه‌كی كاتی پێشه‌نگی پرێمه‌رلیگی به لیڤه‌رپوول چۆل كرد.
ـ سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ هێرشبه‌ری مانچێسته‌ر سیتی شه‌شه‌مین گۆڵی له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ كرد.
ـ ئه‌گوێرۆ له دوایین 7 لێدان له پرێمه‌رلیگ 7 گۆڵی كردووه.
ـ كیڤن دی برۆین به‌رامبه‌ر برایتۆن گۆڵێك و ئاسیستێك و 33 پاس، 4 شووت و 2 ده‌رفه‌تی گۆڵكردنی ره‌خساند.
ـ یاریزانانی مانچێسته‌ر سیتی له 4 یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ 14 گۆڵیان كردووه، ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌یه له‌سه‌ر ئاستی خوله‌كه.