چه‌مچه‌ماڵ.. به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌سێك كوژرا و یه‌كێكیش برینداره
K24 - چه‌مچه‌ماڵ:
به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له چه‌مچه‌ماڵ، هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی (عه‌لی شه‌ریف ئه‌حمه‌د) پیشه كاسب، كوژرا و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوو.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له نێوان هه‌ردوولادا هه‌بووه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش ده‌ستدڕێژی گوللـه له (عه‌لی شه‌ریف ئه‌حمه‌د) كراوه و كوژراوه، هه‌ر به هۆی ده‌ستڕێژه‌كه كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربووه، بكوژانیش بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون.
په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه و گه‌ڕان و پشكنینیان به‌دوای بكوژه‌كاندا ده‌ستپێكردووه.
ئ. م