خۆبهخشێك به كتێب شارێك سهوز دهكات
K24 - دهربهندیخان:
گەنجێکی خۆبهخشی دانیشتووی دەربەندیخان، کەمپینی "نەمامێك بنێژە و کتێبێک بەخۆڕایی وەربگرە"ی راگەیاندووە، ئامانجێتی ھاووڵاتییان درەختەکان ببپارێزن و ئارەزووی خوێندنەوەیان لەلا دروست بێ.
زهردهشت کرێکارە و کتێبەکانی دەباتە سەر شەقام، تا بەخۆڕایی پێشکەشی خوێنەران بکات، بەڵام مەرجی ھەیە.
مەرجی زەردەشت بۆ بەخشینی کتێبێك یان دووان لە کتێیەکانی، ناشتنی نەمامێکە لەنێو شار.
زۆرینەی ناونیشانی کتێبەکان بەردەستن بۆ خوێنەران، چونکە زەردەشت ھەموویانی خوێندووەتەوە و دەیەوێ لەلایەك شاری پێ سەوز بکات و لەلایەکی ترەوە، خەڵکی ئارەزووی خوێندنەوەیان لا دروست بێ.
مامۆستا ئیسماعیل ھەمیشە حەزی بەسەوزایيە، بیرۆکەکەی زەردەشتی پێ قهبوڵە، دوو نەمامی ناشت و لەبەرامبەردا یەك باوهش کتێبی وەرگرت.
چەند رۆژێکە بەھاوکاری ھاوڕێ خوێنەرەکانی، کەمپیی نەمامێك بنێژە و کتیبێك بەخۆڕایی وەربگرەیان ڕاگەیاندووە، تا ھەریەك لەلای خۆیەوە بتوانێت شارەکەیان بەرەو قۆناغێکی نوێی سەوزایی ببەن.
ئ. م