خه‌لیلزاد: له‌گه‌ڵ تاڵیبان له رێككه‌وتنی كۆتایی نزیك بووینه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
زاڵمای خه‌لیلزاد، نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا بۆ دانووستانه‌كانی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا و تاڵیبان گه‌یشتوونه‌ته سه‌روبه‌ندی رێككه‌وتنی كۆتایی.
زاڵمای خه‌لیلزاد، له تویته‌ر نووسیویه‌تی: ئێمه له سه‌روبه‌ندی واژوو كردنی رێككه‌وتنی كۆتایین كه به هۆیه‌وه گرژییه‌كان خاو ده‌بنه‌وه و رێگه بۆ ئه‌فغانه‌كان خۆش ده‌كات له پێناو ئاشتییه‌كی سه‌رتاسه‌ری دابنیشن.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌و رێككه‌وتنه، ده‌بێته یارمه‌تیده‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌فغانستانی یه‌كپارچه و خاوه‌ن سه‌روه‌ری نه‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و هیچ وڵاتێكی ناوچه‌كه.
هه‌فته‌ی رابردوو، خوولی نۆیه‌می دانووستانه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان كۆتایی هات، كه هه‌شت رۆژیان خایاندبوو.
بڕیاره زاڵمای خه‌لیلزاد، ئه‌مڕۆ سه‌ردانی كابوڵ بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی كابووڵ گفتوگۆ له‌و باره‌یه‌وه بكات.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌یان، تاڵیبان رێگه نادات ئه‌فغانستان ببێته په‌ناگه‌ی چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان و له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانی له‌و وڵاته ده‌كێشته‌وه.
18 ساڵه ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی و سوپای ناتۆ له ئه‌فغانستان و حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته شه‌ڕی چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا نه‌توانراوه كۆتایی به شه‌ڕی ناوخۆ له‌و وڵاته بهێنرێت.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
ئ.ر