شاره‌وانی هه‌ولێر: ده‌ست به تاپۆكردنی زه‌وییه بێتاپۆكان ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی كوردستان24 له راپۆرتێكدا به‌دواداچوونی بۆ كێشه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه كرد كه داوای تاپۆكردنی زه‌وییه‌كانیان ده‌كرد، سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر بڕیاری تاپۆكردنی بۆ 22هه‌زار پارچه زه‌وی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتیان ده‌ركرد.
وابڕیاره دوای ته‌واوبوونی ڕێككاره یاساییه‌كانیش، له داهاتوویه‌كی نزیكدا وه‌ك قۆناخی یه‌كه‌م ده‌ست به مامه‌ڵه‌ی تاپۆكردنی 10 ده‌هه‌زار پارچه زه‌وی بكرێت.
بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر زه‌وییه‌كانی ناوچه‌كانی باغه‌مره‌ی شه‌هاب، باغه‌مره‌ی ئه‌فه‌ندی، كانی قرژاڵه، پیرزین، تیمار، تیماری پیشه‌سازی و گرد محه‌مه‌د ده‌گرێته‌وه و وابڕیاره له ماوه‌یه‌كی نزیكدا و به‌چه‌ند قوناخێك و دوای ته‌واوبوونی كاره یاساییه‌كان، سه‌رجه‌میان به‌ناوی خاوه‌نه‌كانیان بكرێن.
له لێدوانێكیشدا بۆ كوردستان 24، كرمانج ده‌شته‌كی، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر گوتی: له‌قۆناخی یه‌كه‌مدا 10 هه‌زار پارچه زه‌وی كاره‌كانیان ته‌واو بووه و له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كانیان تاپۆ ده‌كرێن.
بڕیاری تاپۆكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی كه كارتیان هه‌یه، به‌لای هاوڵاتیان و نوسینگه‌كانی كرین و فرۆشتنی زه‌وی و زار بریارێكی باشه و بووه‌ته جێگه‌ی دڵخۆشیان، هاوكات داواش ده‌كه‌ن سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر ده‌ست بكات به تاپۆكردنی ئه‌و زه‌ویانه‌ی دیكه‌ش، كه به بیانوی جۆراوجۆر تاپۆكردنیان راگیراوه و كێشه‌ی بۆ هاوڵاتیان دروست كردووه.
ئێستا له بازارێ كرین و فرۆشتنی زه‌وی و زاردا ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه بڕیاری تاپۆكردنیان بۆ نزیكه‌ی 5 هه‌زار دۆلار چووه‌ته سه‌ر نرخه‌كانیان و جوڵه‌شی خستووه‌ته‌وه بازاری زه‌وی وزار، داواشده‌كرێت ته‌واوی ئه‌و زه‌وییانه‌ی دیكه‌ش كه له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه كارتیان بۆكراوه، له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كانیان تاپۆ بكرێن.
H.B