به ڤیدیۆ.. گاریس به‌یل و ڤیاریال زێدانیان شۆك كرد
یانه‌ی ریال مه‌درید درێژه‌ی به ئه‌نجامه خراپه‌كانی ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا دا و ئه‌م هه‌فته‌یه به‌رامبه‌ر ڤیاریال به زه‌حمه‌ت خاڵێكی به‌ده‌ستهێنا.
له گه‌ڕی سێیه‌می لالیگا، له یاریگه‌ی سیرامیكا، ریال مه‌درید بووه میوانی یانه‌ی ڤیاریال، له خوله‌كی 12 جیرارد مۆرینۆ گۆڵی پێشكه‌وتنی به‌رگزه‌رده‌كانی له دژی كوڕه شایه‌كانی مه‌درید تۆمار كرد.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، گاریس به‌یل ئه‌ستێره‌ی وێڵزی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ریال مه‌درید یه‌كسان كرده‌وه.
له گێمی دووه‌م، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ریال مه‌درید به درێژایی یارییه‌كه باڵاده‌ست بوو، به‌ڵام له هێرشێكی هه‌ڵگه‌ڕاوه مۆیسیس گۆمێز له خوله‌كی 74 گۆڵی دووه‌می ڤیاریالی كرد.
له خوله‌كانی كۆتایی یارییه‌كه دیسان گاریس به‌یل فریای ریال مه‌درید كه‌وت و یارییه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، به‌ڵام له دوایین ساتی یارییه‌كه، گاریس به‌یل به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه.
ریال مه‌درید له كۆی 3 یاری، 1 بردنه‌وه، 2 به‌رامبه‌ربوونی هه‌یه و به 5 خاڵ پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی گرتووه.