لایەنەکان لەسەر پێکهێنانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەڵەبجە رێککەوتن

پێنج ساڵە ئەو ئەنجوومەنە پێک نەهاتووە
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

دوای کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی پارێزگای هەڵەبجە، ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند، لایەنەکان رێککەوتن و لیژنەیەک بۆ پرسی پێکهێنانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەڵەبجە پێکدێت.

راشیگەیاند، بەگوێرەی رێککەوتنی ساڵی 2017، پۆستەکان دابەش دەکرێن جگە لە هەندێک پۆست کە لە کۆبوونەوەی داهاتوو یەکلا دەکرێنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، بەڕێوەبەری ناحیەی بەمۆ دراوە بە پارتی دیموکراتی کوردستان.

ئەنجوومەنی پارێزگای ھەڵەبجە كە پێنج ساڵە نەتوانراوە پێكبھێنرێت، كورسییەكانی بەمشێوەیە یەكێتی 6 كورسی، گۆڕان 5 كورسی، یەكگرتووی ئیسلامی 4 كورسی، پارتی 3 كورسی، كۆمەڵی ئیسلامی 3 كورسی، بزووتنەوەی ئیسلامی 2 كورسی، سوشیالیست و حزبی شیوعی 1 كورسی و كاكەییەكان 1 كورسی.

 

H.J