لامپارد لێدانێكی كوشنده‌ی به‌ركه‌وت
ماتیۆ كۆڤاسیچی ناوه‌راستكاری كرواتی به‌هۆی پێكانه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆر له یاریگه‌كان دوور ده‌كه‌وێته‌وه، به‌مه‌ش لێدانێكی كوشنده به‌ر فرانك لامپاردی راهێنه‌ری چێڵسی كه‌وت.
فێدراسیۆنی تۆپی پێی كڕواتیا له به‌ییاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كردووه، كۆڤاسیچ به‌هۆی پێكانی قاچی راستی ناتوانێت بۆ دوو یاریی داهاتووی هه‌ڵبژارده‌كه له به‌رامبه‌ر سلۆڤاكیا و ئازه‌ربایجان یاری بكات، به‌مه شێوه‌یه‌ش جگه له هه‌ڵبژارده‌ی كڕواتیا، یانه‌ی چێڵسی له‌نده‌نیش له تواناكانی ئه‌و یاریزانه ناوه‌ڕاستكاره بێه‌به‌ش ده‌بێت.
ئه‌م هه‌واڵه‌ش له كاتێكدایه كه یانه‌ی چێڵسی له‌م هاوینه به‌هۆی سڕكرانی له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان هیچ یاریزانێكی نه‌گواستۆته‌وه و له دوای رۆیشتنی هازاردیش له ناوه‌راستی یاریگه‌وه گرفتی بۆ دروست بووه، دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆڤاسیچیش ئه‌وه‌نده‌یتر كێشه‌كانی یانه له‌نده‌نییه‌كه ئاڵۆز تر ده‌كات.
كۆڤاسیچی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، له یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه له 2018 به‌شێوه‌ی خواستن روویكرده چێڵسی، له هاوینی ئه‌مساڵیش چێڵسی به 45 ساڵ ئه‌م یاریزانه‌ی كڕییه‌وه، كۆڤاسیچ له‌گه‌ڵ چێڵسی 56 یاری كردووه و 3 ئاسیستی تۆمار كردووه، پێشتریش له كۆی 109 یاری له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید 3 گۆڵ و 8 ئاسیستی هه‌بوو.